An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱفْتَرَىٰٓ إِثْمًا عَظِيمًا ﴾
“VERILY, God does not forgive the ascribing of divinity to aught beside Him, although He forgives any lesser sin unto whomever He wills: for he who ascribes divinity to aught beside God has indeed contrived an awesome sin.”
{ خوای گەورە تەنها لە هاوبەشبڕیاردان خۆش نابێت} [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره هه‌رگیز خۆش نابێ له كه‌سێك كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات و له‌سه‌ر شیرك بمرێ و ته‌وبه نه‌كات [ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ] وه جگه له شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره چه‌ندێك مرۆڤـ تاوانی گه‌وره‌ی هه‌بێ ئه‌وه ئه‌كه‌وێته به‌ر ویست و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره، خوای گه‌وره ویستی لێ بێت لێی خۆش ئه‌بێت به فه‌زڵی خۆی، وه ویستی لێ بێت سزای ئه‌دات به دادپه‌روه‌رى خۆی، به‌ڵام به‌هه‌میشه‌یی له ئاگری دۆزه‌خدا نامێنێته‌وه [ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا (٤٨) ] وه هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات ئه‌وه به‌دڵنیایى درۆ‌و بوهتان و تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه.