An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ لَّهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ ۖ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّۭا ظَلِيلًا ﴾
“But those who attain to faith and do righteous deeds We shall bring into gardens through which running waters flow, therein to abide beyond the count of time; there shall they have spouses pure: and [thus] We shall bring them unto happiness abounding.”
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] ئه‌یانخه‌ینه ناو به‌هه‌شتان و باخ و باخاتێكه‌وه كه جۆگه‌له ئاو به ژێر داره‌كانیاندا ئه‌ڕوا [ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] به نه‌مری و هه‌میشه‌یی له به‌هه‌شتدا ئه‌مێننه‌وه [ لَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه ئه‌وانه خێزانی زۆر پاكیان بۆ هه‌یه كه تووشی حه‌یزو نیفاس نابن [ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّا ظَلِيلًا (٥٧) ] وه ئه‌یانخه‌ینه ژێر سێبه‌رێكی زۆر چڕ‌و پڕ‌و پاك و زۆر گه‌وره‌وه كه هیچ گه‌رمیه‌كی تیا نیه، كه دارى وا له‌به‌هه‌شتدا هه‌یه سوارچاك سه‌د ساڵ به‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا ده‌ڕوات هێشتا نایبڕێت.