An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا۟ ٱلْأَمَٰنَٰتِ إِلَىٰٓ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ ٱلنَّاسِ أَن تَحْكُمُوا۟ بِٱلْعَدْلِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ سَمِيعًۢا بَصِيرًۭا ﴾
“BEHOLD, God bids you to deliver all that you have been entrusted with unto those who are entitled thereto, and whenever you judge between people, to judge with justice. Verily, most excellent is what God exhorts you to do: verily, God is all-hearing, all-seeing!”
{فەرمانكردن بە گەڕاندنەوەی راسپاردە بە خاوەنەكانیان} [ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا ] به دڵنیایى خوای گه‌وره فه‌رمانتان پێ ده‌كات كه ئه‌مانه‌ته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نی خۆیان، ئه‌م ئایه‌ته هه‌ر چه‌نده ئایه‌تێكی مه‌ده‌نییه له دوای كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - بۆ مه‌دینه دابه‌زیوه، به‌ڵام له‌ناو مه‌ككه‌دا دابه‌زیوه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كلیله‌كانی كه‌عبه‌ی پیرۆز بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى كه (عثمان بن أبي طلحة) بوو [ وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ] وه ئه‌گه‌ر حوكم و بڕیاریشتان دا له نێوان خه‌ڵكیدا با به دادپه‌روه‌ری بێ به‌تایبه‌تی قازیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وان، چونكه تا دادپه‌روه‌ر بن خوا له‌گه‌ڵیانه‌و پشتیوانیانه [ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُمْ بِهِ ] به دڵنیایى ئه‌مه باشترین شته كه خوای گه‌وره ئامۆژگاری ئێوه‌ی پێ ده‌كات [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا (٥٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رى وته‌كانتانه‌و بینه‌رى كرده‌وه‌كانتانه.