An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَأُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَٰزَعْتُمْ فِى شَىْءٍۢ فَرُدُّوهُ إِلَى ٱللَّهِ وَٱلرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴾
“O you who have attained to faith! Pay heed unto God, and pay heed unto the Apostle and unto those from among you who have been entrusted with authority; and if you are at variance over any matter, refer it unto God and the Apostle, if you [truly] believe in God and the Last Day. This is the best [for you], and best in the end.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن- صلى الله عليه وسلم - وه ئه‌وانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌واو كاربه‌ده‌ستی ئێوه‌ن چ فه‌رمانڕه‌وایان وه چ زانایان هه‌ردووكی ئه‌گرێته‌وه له چاكه‌دا به‌ڵام له خراپه‌و تاواندا گوێڕایه‌ڵى بۆ كه‌س نیه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (عبدالله بن حذافة بن قيس بن عدي) دابه‌زى كه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كردى به ئه‌میرى سریه‌یه‌ك و فه‌رمانى پێ كردن كه گوێڕایه‌ڵى بكه‌ن، ئه‌ویش توڕه بوو وتى ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمانى پێ نه‌كردون گوێڕایه‌ڵیم بكه‌ن؟ وتیان به‌ڵێ، وتى دارم بۆ كۆ بكه‌نه‌وه، كۆیان كرده‌وه، وتى: ئاگرى تێبه‌ر بده‌ن، ئاگریان تێبه‌ردا، وتى: بچنه ناوى، ویستیان بچنه ناوى، به‌ڵام هه‌ندێكیان هه‌ندێكیان ده‌گرت و وتیان: ئێمه له‌ترسى ئاگر رامان كرد بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - به قسه‌یان نه‌كرد تا ئاگره‌كه دامركایه‌وه‌و ئه‌ویش توڕه‌بوونه‌كه‌ى ئارام بوه‌وه كه ئه‌م هه‌واڵه به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - گه‌یشت فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر بچونایه‌ته ناو ئاگره‌كه لێى ده‌رناچوون تا رۆژى قیامه‌ت، چونكه گوێڕایه‌ڵى ته‌نها له چاكه‌دایه. {گەڕاندنەوەی كێشە بۆ لای خوا‌و پێغەمبەری خوا- صلی الله علیه وسلم -} [ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ ] وه ئه‌گه‌ر له هه‌ر شتێك‌دا كێشه كه‌وته نێوانتانه‌وه له دین و دونیا ئه‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - واته: بۆ لای قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پاش مردنی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - [ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه [ ذَلِكَ خَيْرٌ ] كه كێشه‌تان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای قورئان و سوننه‌ت ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه بۆ لای قورئان و سوننه‌ت باشترین كارێكه كه ئه‌یكه‌ن [ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا (٥٩) ] وه باشترین سه‌ره‌نجام و شوێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌یه كه ئێوه له كاتی كێشه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای قورئان و سوننه‌ت.