An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱبْتَلُوا۟ ٱلْيَتَٰمَىٰ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغُوا۟ ٱلنِّكَاحَ فَإِنْ ءَانَسْتُم مِّنْهُمْ رُشْدًۭا فَٱدْفَعُوٓا۟ إِلَيْهِمْ أَمْوَٰلَهُمْ ۖ وَلَا تَأْكُلُوهَآ إِسْرَافًۭا وَبِدَارًا أَن يَكْبَرُوا۟ ۚ وَمَن كَانَ غَنِيًّۭا فَلْيَسْتَعْفِفْ ۖ وَمَن كَانَ فَقِيرًۭا فَلْيَأْكُلْ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ فَإِذَا دَفَعْتُمْ إِلَيْهِمْ أَمْوَٰلَهُمْ فَأَشْهِدُوا۟ عَلَيْهِمْ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبًۭا ﴾
“And test the orphans [in your charge] until they reach a marriageable age; then, if you find them to be mature of mind, hand over to them their possessions; and do not consume them by wasteful spending, and in haste, ere they grow up. And let him who is rich abstain entirely [from his ward's property]; and let him who is poor partake thereof in a fair manner. And when you hand over to them their possessions, let there be witnesses on their behalf - although none can take count as God does.”
[ وَابْتَلُوا الْيَتَامَى ] وه ئه‌وانه‌ی كه بێ باوكن تاقیان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا گه‌وره بوونه‌و ئه‌توانن پارێزگارى له ماڵی خۆیان بكه‌ن و به‌فیڕۆی نه‌ده‌ن [ حَتَّى إِذَا بَلَغُوا النِّكَاحَ ] تا بالغ ده‌بن، نیشانه‌ی بالغ بوون هاتنه‌وه‌ی مه‌نی¬یه، یاخود ده‌رچوونی تووكه له عانه، یاخود خه‌و بینین و ئیحتیلام بوونه، یان ته‌مه‌ن بگاته پانزه ساڵ، وه سه‌باره‌ت به كچ سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه كه‌وتنه سووڕی مانگانه‌وه‌یه [ فَإِنْ آنَسْتُمْ مِنْهُمْ رُشْدًا ] سه‌ره‌ڕای بالغ بوونه‌كه ئه‌گه‌ر بینیتان عاقڵ بوونه وه گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی ڕه‌شاده‌ت و ئه‌توانن به‌جوانی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه له ماڵی خۆیاندا بكه‌ن [ فَادْفَعُوا إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ ] ئه‌وكاته پاره‌كه‌ی خۆیان كه ئه‌مانه‌ته لای ئێوه بیانده‌نێ [ وَلَا تَأْكُلُوهَا إِسْرَافًا وَبِدَارًا أَنْ يَكْبَرُوا ] وه پاره‌ی ئه‌وان مه‌خۆن به‌وه‌ی كه زیادڕه‌وی تیا بكه‌ن یان ده‌ستپێشخه‌ری و په‌له بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مناڵه گه‌وره بێت و بالغ بێت ماڵه‌كه‌ی هه‌مووی له‌ناو بده‌یت و چۆن ویستت لێ بوو بۆ خۆتی به‌كار بێنی شتی وا نه‌كه‌ن [ وَمَنْ كَانَ غَنِيًّا فَلْيَسْتَعْفِفْ ] وه‌هه‌ر كه‌سێك له‌و سه‌رپه‌رشتیارانه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده با ده‌ستكاری ماڵی هه‌تیوه‌كه نه‌كات وه بۆی هه‌ڵبگرێ [ وَمَنْ كَانَ فَقِيرًا فَلْيَأْكُلْ بِالْمَعْرُوفِ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یشی كه فه‌قیره با له ماڵی هه‌تیوه‌كه بخوات به‌ڵام به‌چاكه ئه‌وه‌نده‌ی كه پێویست بێ به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بێباوكانه ده‌كات، یان به قه‌رز بیبات و دواتر بۆیان بگێڕێته‌وه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ماڵى بێباوكان و سه‌رپه‌رشتیارانى بێباوكان دابه‌زى [ فَإِذَا دَفَعْتُمْ إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ فَأَشْهِدُوا عَلَيْهِمْ ] دوای ئه‌وه‌ی كه بالغ بوون و پاره‌كه‌ی خۆیانتان ته‌سلیم كرد ئه‌وا با كه‌سانێك شایه‌ت بن كه ئێوه ئه‌و پاره‌تان ته‌سلیم كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دواتر تۆمه‌تبار نه‌كرێن [ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيبًا (٦) ] وه بۆ قیامه‌تیش خوای گه‌وره به‌سه كه چاودێری كرده‌وه‌كانی ئێوه‌یه‌و ئاگای لێیه‌و شایه‌ته به‌سه‌ریه‌وه.