An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ ٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ أَوِ ٱخْرُجُوا۟ مِن دِيَٰرِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌۭ مِّنْهُمْ ۖ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا۟ مَا يُوعَظُونَ بِهِۦ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًۭا ﴾
“Yet if We were to ordain for them, "Lay down your lives," or, "Forsake your homelands," only a very few of them would do it - although, if they did what they are admonished to do, it would indeed be for their own good and apt to strengthen them greatly [in faith],”
[ وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ریان بنووسین وه فه‌رمانیان پێ بكه‌ین كه ئه‌بێ ئێوه خۆتان بكوژن یان یه‌كتری بكوژن [ أَوِ اخْرُجُوا مِنْ دِيَارِكُمْ ] یاخود له ماڵه‌كانتاندا ده‌رچن [ مَا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌ مِنْهُمْ ] كه‌سیان نه‌یانده‌كرد ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ له خه‌ڵكی كه ئه‌م شته ئه‌كه‌ن، كه صه‌حابه‌كانن كه باوه‌ڕدارانن ئه‌وه‌نده ئیماندارن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بفه‌رمووێ: خۆتان بكوژن یان یه‌كتری بكوژن فه‌رمانی خوای گه‌وره له‌و شته‌شتدا جێ به‌جێ ئه‌كه‌ن یان له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌رچن ئه‌ڕۆن وه‌كو چۆن كۆچیان كرد له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه به‌ڵام خه‌ڵكی تر نایكات [ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان كه ئامۆژگاری ئه‌كران به‌وه‌ی كه شوێن شه‌رعی خوای گه‌وره بكه‌ون و ملكه‌چی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا بن- صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه‌یان بكردایه ئه‌وه بۆ ئه‌وان بۆ مونافیقان باشتر بوو له دونیا‌و له قیامه‌ت [ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا (٦٦) ] وه ئه‌مه زیاتر جێگیر‌و دامه‌زراوی ئه‌كردن له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی خۆیان.