An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَعَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّۦنَ وَٱلصِّدِّيقِينَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَٱلصَّٰلِحِينَ ۚ وَحَسُنَ أُو۟لَٰٓئِكَ رَفِيقًۭا ﴾
“For, all who pay heed unto God and the Apostle shall be among those upon whom God has bestowed His blessings: the prophets, and those who never deviated from the truth, and those who [with their lives] bore witness to the truth, and the righteous ones: and how goodly a company are these!”
[ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ ] پیاوێك له ئه‌نصارییه‌كان هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه غه‌مبار بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێى فه‌رموو: ئه‌ى فڵانه كه‌س بۆچى ده‌تبینم خه‌فه‌تباریت؟ وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - شتێكه بیرم لێ كرده‌وه، فه‌رمووى چیه؟ وتى: ئێمه به‌یانى و ئێواره دێین بۆ خزمه‌تى تۆ و ته‌ماشات ده‌كه‌ین و له خزمه‌تتدا داده‌نیشین، به‌ڵام له قیامه‌تدا تۆ پله‌ت به‌رزه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌راندایت ئێمه پێت ناگه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هیچ وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه یه‌كسه‌ر جبریل ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ هێنا، پێغه‌مبه‌ری خوایش- صلى الله عليه وسلم - ناردى به شوێن پیاوه‌كه‌داو موژده‌ى پێدا: وه هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه له به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان [ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا (٦٩) ] كه ئه‌مانه‌یش باشترین ڕه‌فیق و هاوه‌ڵن كه مرۆڤ هاوڕێیه‌تی و هاوه‌ڵێتیان بكات.