An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِنَّ مِنكُمْ لَمَن لَّيُبَطِّئَنَّ فَإِنْ أَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَىَّ إِذْ لَمْ أَكُن مَّعَهُمْ شَهِيدًۭا ﴾
“And, behold, there are indeed among you such as would lag behind, and then, if calamity befalls you, say, "God has bestowed His favour upon me in that I did not accompany them."”
{هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ وَإِنَّ مِنْكُمْ لَمَنْ لَيُبَطِّئَنَّ ] وه هه‌یه له ئێوه كه مونافیقانن خۆیان و خه‌ڵكى تریش دوا ئه‌خه‌ن له جیهاد كردن وه‌كو (عبدالله‌ى كوڕى ئوبه‌ى كوڕى سه‌لولى) گه‌وره‌ى مونافیقان [ فَإِنْ أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ ] ئه‌گه‌ر ئێوه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك بن له كوشتن و تێكشكاندن [ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيَّ إِذْ لَمْ أَكُنْ مَعَهُمْ شَهِيدًا (٧٢) ] ئه‌و مونافیقانه ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاند به‌سه‌ر ئێمه‌دا كه له‌گه‌ڵیاندا ئاماده‌ی جه‌نگه‌كه نه‌بووین و وه‌ك ئه‌وان بكوژرێین یان تێكبشكێین، نازانن چ ئه‌جرو پاداشتێكیان له‌ده‌ست چووه له ئارام گرتن یان شه‌هید بوون.