An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَّآ أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍۢ فَمِنَ ٱللَّهِ ۖ وَمَآ أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍۢ فَمِن نَّفْسِكَ ۚ وَأَرْسَلْنَٰكَ لِلنَّاسِ رَسُولًۭا ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۭا ﴾
“Whatever good happens to thee is from God; and whatever evil befalls thee is from thyself. AND WE have sent thee [O Muhammad] as an apostle unto all mankind: and none can bear witness [thereto] as God does.”
[ مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ] ئه‌ی مرۆڤ تۆ تووشی هه‌ر چاكه‌یه‌ك ببی له ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌ت و له‌شساغی ئه‌مه هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه [ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ ] وه ئه‌گه‌ر تووشی ده‌ردو به‌ڵاو نه‌خۆشی و ناخۆشی ببی ئه‌وه به‌هۆی تاوانی خۆته‌وه‌یه، وه ئه‌گه‌ر ئارام بگریت و سوپاسگوزار بیت ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌یكاته هۆى سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كانت و به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌ت [ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا ] وه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆمان ناردووه وه‌كو پێغه‌مبه‌رێك بۆ لای خه‌ڵكی كه دینه‌كه‌یان پێ بگه‌یه‌نی ته‌نها ئیشت ئه‌وه‌یه [ وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا (٧٩) ] وه خوای گه‌وره به‌سه كه شایه‌ت بێ له‌نێوان تۆ‌و خه‌ڵكیدا.