An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا جَآءَهُمْ أَمْرٌۭ مِّنَ ٱلْأَمْنِ أَوِ ٱلْخَوْفِ أَذَاعُوا۟ بِهِۦ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى ٱلرَّسُولِ وَإِلَىٰٓ أُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ ٱلَّذِينَ يَسْتَنۢبِطُونَهُۥ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ لَٱتَّبَعْتُمُ ٱلشَّيْطَٰنَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴾
“AND IF any [secret] matter pertaining to peace or war comes within their ken, they spread it abroad - whereas, if they would but refer it unto the Apostle and unto those from among the believers who have been entrusted with authority, such of them as are engaged in obtaining intelligence would indeed know [what to do with] it And but for God's bounty towards you, and His grace, all but a few of you would certainly have followed Satan.”
[ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ] وه كاتێك كه مونافیقان هه‌واڵ و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كیان بڵاو بكردایه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك له موسڵمانه لاوازه‌كان بڵاویان ئه‌كرده‌وه‌و به‌قسه‌یان ئه‌كردن، ئه‌گه‌ر له شتێك كه هێمنی و ئارامی و سه‌ركه‌وتنی موسڵمانانی تیادا بوایه یان ترس و له‌رزو تێشكانی موسڵمانانی تیا بوایه یه‌كسه‌ر بڵاویان ئه‌كرده‌وه به قسه‌ی مونافیقانیان ئه‌كردو كاریگه‌ریان به‌سه‌ریانه‌وه ئه‌بوو [ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵانه‌یان بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه بۆ لای زانایان [ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ ] ئه‌وه به‌عاقڵی و زانایی و دانایى خۆیان ئه‌یانزانی كامه‌ی باشه بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و كامه‌ی خراپه بڵاوى نه‌كه‌نه‌وه، (ئیمامى عومه‌ر) كاتێك بیستى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - خێزانه‌كانى ته‌ڵاق داوه له ماڵه‌وه هات تا چووه ناو مزگه‌وته‌كه بینى خه‌ڵكى باسى ئه‌م شته ده‌كه‌ن، ئه‌میش ئارامى نه‌گرت تا داواى ئیزنى له پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كرد‌و پرسیارى لێ كرد ئایا خێزانه‌كانت ته‌ڵاق داوه؟ فه‌رمووى نه‌خێر، ده‌ڵى منیش وتم: الله اكبر، وه له‌لاى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كه راوه‌ستام و به به‌رزترین ده‌نگم وتم: پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - خێزانه‌كانى ته‌ڵاق نه‌داوه، وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند وه من بووم كه له كانگاى خۆى حوكمه‌كه‌م ده‌ركرد [ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا (٨٣) ] وه ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره نه‌بوایه له‌سه‌ر ئێوه ئه‌ی موسڵمانان ئه‌وه ئێوه شوێن شه‌یتان ئه‌كه‌وتن ته‌نها كه‌مێكتان نه‌بێ.