An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًۭا مُّتَعَمِّدًۭا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَٰلِدًۭا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمًۭا ﴾
“But whoever deliberately slays another believer, his requital shall be hell, therein to abide; and God will condemn him, and will reject him, and will prepare for him awesome suffering.”
{سزای كوشتنی باوەڕدار بە عەمدی} [ وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا ] وه هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕدارێك بكوژێ به‌عه‌مدی و مه‌به‌ستی كوشتنی بێ به‌شتێك كه پێى بكوژێت وه‌كو ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ی لێ بكات یان به شمشێرو چه‌قۆ لێیبدات [ فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا ] ئه‌وه سزای ئه‌و كه‌سه ئاگری دۆزه‌خه وه به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێنێته‌وه [ وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا (٩٣) ] وه خوای گه‌وره غه‌زه‌بی لێ ئه‌گرێ وه نه‌فره‌تی لێ ده‌كات و له ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌ری ده‌كات وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه ئاماده كردووه، به‌ڵام به‌هه‌میشه‌یی له ئاگری دۆزه‌خدا نامێنێته‌وه بچێته دۆزه‌خیش دواتر ده‌رئه‌چێت ئه‌وه عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌یه، به‌ڵام له دونیادا كه‌سوكارى كوژراوه‌كه سه‌رپشكن له نێوان كوشتنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حاكمه‌وه یان وه‌رگرتنى خوێنه‌كه‌ى یان لێخۆشبوونى.