An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا ضَرَبْتُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُوا۟ وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَنْ أَلْقَىٰٓ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَٰمَ لَسْتَ مُؤْمِنًۭا تَبْتَغُونَ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌۭ ۚ كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبْلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا ﴾
“[Hence,] O you who have attained to faith, when you go forth [to war] in God's cause, use your discernment, and do not - out of a desire for the fleeting gains of this worldly life - say unto anyone who offers you the greeting of peace, "Thou art not a believer" for with God there are gains abundant. You, too, were once in the same condition - but God has been gracious unto you. Use, therefore, your discernment: verily, God is always aware of what you do.”
{دڵنیابوون پێش كوشتن لە كاتی غەزادا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا ضَرَبْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَتَبَيَّنُوا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌رچوون بۆ جیهاد كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌وه ئێوه ته‌ئكیدو دڵنیایی بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌یانكوژن بزانن ئایا باوه‌ڕدارن یان نا [ وَلَا تَقُولُوا لِمَنْ أَلْقَى إِلَيْكُمُ السَّلَامَ لَسْتَ مُؤْمِنًا ] ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك (السَّلَامَ) واته: ووشه‌ی ئیسلام و شه‌هاده‌و (لا إله إلا الله) ی وت ئیتر ئێوه پێی مه‌ڵێن تۆ موسڵمان نیت مادام شایه‌تمانی هێنا ئه‌وه به موسڵمان حیسابه، یاخود هه‌ر كه‌سێك كه سه‌لامی لێتان كرد ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕداره (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: پیاوێك له (به‌نی سوله‌یم) به ته‌نیشت هه‌ندێ له صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ڕه‌ت بوو ئه‌م شوانی مه‌ڕ بوو سه‌لامی لێیان كرد ئه‌وانیش وتیان: ئه‌وه بۆیه سه‌لامی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆی بپارێزێ كوشتیان وه غه‌نیمه‌كه‌یان هێنا بۆ لای پێغه‌مبه‌رو- صلى الله عليه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی و خوای گه‌وره نه‌هی كرد هه‌ر كه‌سێك سه‌لامی كرد ئێوه مه‌ڵێن: تۆ باوه‌ڕدار نیت ئه‌وه‌ی سه‌لامی كرد دیاره موسڵمانه بۆیه سه‌لام ده‌كات [ تَبْتَغُونَ عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئایا ئێوه مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه كه دونیا به‌ده‌ست بێنن بۆ ئه‌وه‌ی غه‌نیمه‌كه‌ی به‌رن [ فَعِنْدَ اللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌ ] غه‌نیمه‌ت و پاداشتی زۆر گه‌وره لای خوای گه‌وره‌یه [ كَذَلِكَ كُنْتُمْ مِنْ قَبْلُ ] ئێوه‌ش پێشتر خۆتان كافر بوون وه دوای ئه‌وه‌ی كه موسڵمان بوون خوێنتان پارێزرا [ فَمَنَّ اللَّهُ عَلَيْكُمْ ] وه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاند به‌سه‌رتانداو هیدایه‌تی دان [ فَتَبَيَّنُوا ] دیسان خوای گه‌وره جه‌خت ده‌كاته‌وه كه دڵنیایى بكه‌ن له كاتی غه‌زاو جه‌نگدا پێش ئه‌وه‌ی كه‌سێك بكوژن بزانن موسڵمانه یان نا [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (٩٤) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه، وه زانیاریه‌كی وورده‌كاری هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.