An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِىٓ أَنفُسِهِمْ قَالُوا۟ فِيمَ كُنتُمْ ۖ قَالُوا۟ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ قَالُوٓا۟ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةًۭ فَتُهَاجِرُوا۟ فِيهَا ۚ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا ﴾
“Behold, those whom the angels gather in death while they are still sinning against themselves, [the angels] will ask, "What was wrong with you?'' They will answer: "We were too weak on earth." [The angels] will say: "Was, then, God's earth not wide enough for you to forsake the domain of evil?" For such, then, the goal is hell - and how evil a journey's end!”
{ كۆچ كردن بۆ وڵاتی موسڵمانان} [ إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ] كه‌سانێك له موسڵمانان له‌ناو هاوبه‌شبڕیارده‌ران مابوونه‌وه‌و ره‌شایى ئه‌وانیان زیاد كردبوو له دژى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم -، وه كه موسڵمانان كوشتاری كافرانیان ده‌كرد تیرێك به‌ر یه‌كێكیان ده‌كه‌وت و ده‌یكوشت یان ده‌كوژران خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فریشته‌ی گیانكێشان گیانیان ئه‌كێشێ كه زوڵمیان له نه‌فسی خۆیان كردووه له مه‌ككه‌وه كۆچیان نه‌كردووه بۆ مه‌دینه وه له‌ناو كافراندا ماونه‌ته‌وه وه نه‌یانتوانیوه دروشمه‌كانی دین جێبه‌جێ بكه‌ن [ قَالُوا فِيمَ كُنْتُمْ ] كاتێك كه ڕوحیان ئه‌كێشن مه‌لائیكه‌ت سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات و پێیان ئه‌ڵێن: ئێوه له كوێ بوون و بۆ له‌ناو كافران مانه‌وه‌و كۆچتان نه‌كرد؟ [ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ ] ئه‌وانیش ئه‌ڵێن: ئێمه لاواز‌و زه‌عیف و بێده‌سه‌ڵات بووین له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌مانئه‌توانی دینه‌كه‌مان ئاشكرا بكه‌ین له‌به‌ر كافران و نه‌مانده‌توانى كۆچ بكه‌ین [ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا ] مه‌لائیكه‌ت پێیان ئه‌فه‌رموون: ئایا زه‌وی خوای گه‌وره فراوان نه‌بوو تا هیجره‌ت و كۆچ بكه‌ن و بڕۆن بۆ شوێنێكی تر كه بتوانن دروشمی دینه‌كه‌تان ئاشكرا بكه‌ن واته: ئه‌و عوزره‌یان لێ قبووڵ ناكرێ [ فَأُولَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (٩٧) ] شوێنی ئه‌م كه‌سانه دۆزه‌خه كه خراپترین سه‌ره‌نجامه، هه‌ر چه‌نده باوه‌ڕداریش بوونه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو كافراندا ماونه‌ته‌وه‌و كۆچیان نه‌كردووه‌و نه‌یانتوانیوه دروشمه‌كانی دین ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌یتوانی دینه‌كه‌ی ئاشكرا بكات واجبه له وڵاتی كافرانه‌وه كۆچ بكات بۆ وڵاتی ئیسلام، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.