Ghafir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالُوا۟ رَبَّنَآ أَمَتَّنَا ٱثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا ٱثْنَتَيْنِ فَٱعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَىٰ خُرُوجٍۢ مِّن سَبِيلٍۢ ﴾
“[Whereupon] they will exclaim: “O our Sustainer! Twice hast Thou caused us to die, just as twice Thou hast brought us to life!”
{دوو مردن و دوو ژیان} [ قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ دوو جار ئێمه‌ت مراند: مردنی یه‌كه‌م مرۆڤـ له نه‌بوونه‌وه له سكی دایكدا دێته ده‌ره‌وه، وه ئه‌و مردنه‌یش كه له دونیادا به‌سه‌رمان دێت [ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ ] وه دوو جاریش ئێمه‌ت زیندوو كردۆته‌وه: جارێك كه هاتینه دونیاوه، وه جارێكیش له ڕۆژی قیامه‌ت كه زیندوو ئه‌بینه‌وه [ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا ] وه ئێمه دان ئه‌نێین به تاوانه‌كانی خۆماندا [ فَهَلْ إِلَى خُرُوجٍ مِنْ سَبِيلٍ (١١) ] ئایا هیچ ڕێگایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له سزای ئاگری دۆزه‌خ ده‌رچین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دونیا بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین.