Ghafir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ رَفِيعُ ٱلدَّرَجَٰتِ ذُو ٱلْعَرْشِ يُلْقِى ٱلرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوْمَ ٱلتَّلَاقِ ﴾
“High above all orders [of being] is He, in almightiness enthroned. By His Own will does He bestow inspiration upon whomever He wills of His servants, so as to warn [all human beings of the coming] of the Day when they shall meet Him”
[ رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ] خوای گه‌وره سیفاتی زۆر به‌رزی هه‌یه [ ذُو الْعَرْشِ ] وه خاوه‌نی عه‌رشی پیرۆزه [ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] وه به فه‌رمانی خۆی وه‌حی دائه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك له به‌نده‌كانی خۆی كه ویستی لێ بێت و ئه‌یكات به پێغه‌مبه‌ر، (لێره روح مه‌به‌ست پێی وه‌حی¬یه، چۆن مرۆڤـ به‌بێ روح ناژێت به‌هه‌مان شێوه‌یش به‌بێ وه‌حی و په‌یامی خوای گه‌وره ناژێت ژیانێكی راسته‌قینه‌و به‌خته‌وه‌ر) [ لِيُنْذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ (١٥) ] تا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت كه ڕۆژی به‌یه‌ك گه‌یشتنه، موسڵمان و كافر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، وه سته‌مكارو سته‌ملێكراو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، وه‌به‌نده‌كان به خوای گه‌وره ده‌گه‌ن، وه سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان هه‌موویان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن