Ghafir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِىٓ أَقْتُلْ مُوسَىٰ وَلْيَدْعُ رَبَّهُۥٓ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَن يُظْهِرَ فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْفَسَادَ ﴾
“And Pharaoh said: “Leave it to me to slay Moses - and let him invoke his [alleged] sustainer! Behold, I fear lest he cause you to change your religion, or lest he cause corruption to prevail in the land!””
{فیرعه‌ون مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - تۆمه‌تبار ده‌كات به ئاشوبگێڕى} [ وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِي أَقْتُلْ مُوسَى وَلْيَدْعُ رَبَّهُ ] وه فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بێنن و لێمگه‌ڕێن با موسی - صلی الله علیه وسلم - بكوژم و ئه‌ویش با بانگی په‌روه‌ردگاری بكات ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كات با خوایه‌كه‌ی بێت من بێباكم و گوێ ناده‌م و به‌ڵامه‌وه ئاساییه [ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُبَدِّلَ دِينَكُمْ ] من له‌وه ئه‌ترسێم كه موسی - صلی الله علیه وسلم - دینی ئێوه بگۆڕێ [ أَوْ أَنْ يُظْهِرَ فِي الْأَرْضِ الْفَسَادَ (٢٦) ] یاخود له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا ئاشووب و گه‌نده‌ڵی بڵاو بكاته‌وه‌و ناكۆكی بنێته‌وه، (تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت دز خاوه‌ن ماڵی گرت، هه‌میشه كافران سته‌م له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه، له هه‌مان كاتدا خۆیان وه‌كو فریادڕه‌س و دڵسۆزیان نیشان ده‌ده‌ن بۆ خه‌ڵه‌تاندن و چه‌واشه كردن و چاوبه‌ست كردنیان).