Ghafir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَ رَجُلٌۭ مُّؤْمِنٌۭ مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَٰنَهُۥٓ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّىَ ٱللَّهُ وَقَدْ جَآءَكُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ مِن رَّبِّكُمْ ۖ وَإِن يَكُ كَٰذِبًۭا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُۥ ۖ وَإِن يَكُ صَادِقًۭا يُصِبْكُم بَعْضُ ٱلَّذِى يَعِدُكُمْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ مُسْرِفٌۭ كَذَّابٌۭ ﴾
“At that, a believing man of Pharaoh’s family, who [until then] had concealed his faith, exclaimed: “Would you slay a man because he says, ‘God is my Sustainer’ - seeing, withal, that he has brought you all evidence of this truth from your Sustainer? Now if he be a liar, his lie will fall back on him; but if he is a man of truth, something [of the punishment] whereof he warns you is bound to befall you: for, verily, God would not grace with His guidance one who has wasted his own self by lying [about Him].”
{باوه‌ڕداره‌كه‌ى ئالى فیرعه‌ون به‌رگرى له مو‌سا ده‌كات } [ وَقَالَ رَجُلٌ مُؤْمِنٌ مِنْ آلِ فِرْعَوْنَ ] وه پیاوێكی باوه‌ڕدار كه (قيبطى) بوو، وتراوه: ئامۆزای فیرعه‌ون بوو، له (قيبطي)ه‌كان ته‌نها ئه‌م پیاوه ئیمانی هێناوه له‌گه‌ڵ ئاسیای خێزانی فیرعه‌وندا [ يَكْتُمُ إِيمَانَهُ ] ئه‌م پیاوه كه ئیمانه‌كه‌ی ئه‌شارده‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕیبوو فه‌رمووی: [ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ ] ئایا ئێوه پیاوێك ئه‌كوژن كه موسایه - صلی الله علیه وسلم - كه ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه ئه‌لێ: په‌روه‌ردگاری من (الله)یه!؟ [ وَقَدْ جَاءَكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ مِنْ رَبِّكُمْ ] كاتێك كه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و موعجیزه‌ی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هێناون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له لای كه‌عبه نوێژی ده‌كرد (عقبة بن أبي معيط) هات و شانی گرت و پۆشاكه‌كه‌ی لوولدا له ملی پیرۆزی و توندی كرد بۆ خنكاندنی، (ئه‌بو به‌كری صدیق) هات و كردی به شانی‌دا و پاڵیپێوه‌ناو له پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - دوور خسته‌وه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: ئایا ئێوه پیاوێك ئه‌كوژن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌لێت ته‌نها الله په‌روه‌ردگاری منه؟! [ وَإِنْ يَكُ كَاذِبًا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُ ] وه ئه‌گه‌ر درۆیش بكات زیانی درۆكه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و خوای گه‌وره سزای ده‌دات، (گومانی نه‌بوو له راستێتی موسی - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بوو تا ئه‌وان قه‌ناعه‌ت بكه‌ن) [ وَإِنْ يَكُ صَادِقًا يُصِبْكُمْ بَعْضُ الَّذِي يَعِدُكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیش بێ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه لێتان ئه‌كات هه‌ندێكی ئه‌تانگرێته‌وه‌و خوای گه‌وره له‌ناوتان ئه‌بات [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ كَذَّابٌ (٢٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سێك نادات كه زیادڕه‌وی بكات له تاواندا وه زۆر درۆزن بێت، واته ئه‌م وانیه‌و وته‌و كرده‌وه‌ی له‌وپه‌ڕی جوانی و چاكیدایه‌و ئه‌گه‌ر درۆی بكردایه ده‌رده‌كه‌وت و خوای گه‌وره ئاوا هیدایه‌تی نادا كه هه‌مووتان دڵنیان له راستگۆییدا.