Ghafir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰقَوْمِ لَكُمُ ٱلْمُلْكُ ٱلْيَوْمَ ظَٰهِرِينَ فِى ٱلْأَرْضِ فَمَن يَنصُرُنَا مِنۢ بَأْسِ ٱللَّهِ إِن جَآءَنَا ۚ قَالَ فِرْعَوْنُ مَآ أُرِيكُمْ إِلَّا مَآ أَرَىٰ وَمَآ أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ ﴾
““O my people! Yours is the dominion today, [and] most eminent are you on earth: but who will rescue us from God’s punishment, once it befalls us?” Said Pharaoh: “I but want to make you see what I see myself; and I would never make you follow any path but that of rectitude!””
[ يَا قَوْمِ لَكُمُ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ظَاهِرِينَ فِي الْأَرْضِ ] ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه ئه‌مڕۆ موڵكتان هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ویداو ئاشكرا‌و باڵاده‌ستن بۆ سوپاسی خوای گه‌وره ناكه‌ن و باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناهێنن [ فَمَنْ يَنْصُرُنَا مِنْ بَأْسِ اللَّهِ إِنْ جَاءَنَا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن به دڵنیایی خوای گه‌وره سزامان ده‌دات ئه‌و كاته كێ هه‌یه ئێمه له سزای خوای گه‌وره ڕزگار بكات ئه‌گه‌ر سزای خوای گه‌وره‌مان بۆ بێ، (ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره شایانتر بوو به ده‌سه‌ڵات له فیرعه‌ون) [ قَالَ فِرْعَوْنُ مَا أُرِيكُمْ إِلَّا مَا أَرَى ] فیرعه‌ون وتی: من هیچ شتێكتان پێ نالێم ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه بۆ خۆیشم وای ئه‌بینم (فیرعه‌ون درۆی كرد خۆی دڵنیا بوو كه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌ری خوایه، به‌ڵام به خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وت مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - شێت بووه) [ وَمَا أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ الرَّشَادِ (٢٩) ] وه من ڕێنماییتان ناكه‌م ته‌نها بۆ ڕێگای ڕاست و حه‌ق نه‌بێت، (دیسان فیرعه‌ون درۆی كرد بانگی خه‌ڵكی ناكرد بۆ رێگای راست، به‌ڵكو بانگی ده‌كردن بۆ په‌رستنی خۆی و ده‌یووت: نه‌مزانیوه جگه له من خوایه‌كی ترتان هه‌بێت).