Ghafir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَسَتَذْكُرُونَ مَآ أَقُولُ لَكُمْ ۚ وَأُفَوِّضُ أَمْرِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ ﴾
“and at that time you will [have cause to] remember what I am telling you [now]. “But [as for me,] I commit myself unto God: for, verily, God sees all that is in [the hearts of] His servants.””
[ فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ ] وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیر ئه‌كه‌نه‌وه له‌و قسانه‌ی من كه پێتانی ئه‌لێم وه ئه‌زانن كه من چه‌ندێك ئامۆژگاری ئێوه‌م كردووه‌و دڵسۆزتان بوومه‌و په‌شیمان ده‌بنه‌وه به‌ڵام له كاتێكدا كه په‌شیمانی سودی بۆ كه‌س نابێت [ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ ] وه من كاره‌كانی خۆم ته‌نها به خوای گه‌وره ئه‌سپێرم وه خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م [ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (٤٤) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بینایه به به‌نده‌كانی و هه‌موو شتێكیان ئه‌بینێ.