Ghafir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدْعُونِىٓ أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِى سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ﴾
“But your Sustainer says: “Call unto Me, [and] I shall respond to you! Verily, they who are too proud to worship Me will enter hell, abased!””
ته‌نها له خوا بپاڕێنه‌وه [ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ] وه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ته‌نها له من بپاڕێنه‌وه من وه‌ڵامتان ئه‌ده‌مه‌وه [ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به گه‌وره ئه‌زانن له ئاستی پاڕانه‌وه له من و لێم ناپاڕێنه‌وه [ سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ (٦٠) ] به دڵنیایی ئه‌وانه ئه‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به زه‌لیلی و ڕیسوایی و سه‌رشۆڕی، (چونكه هه‌ركه‌سێك له خوا نه‌پاڕێته‌وه خوای گه‌وره لێی توڕه ده‌بێت، وه باشترین عیباده‌ت پاڕانه‌وه‌یه له خوای گه‌وره، وه چه‌ندێك له خوا بپاڕێیته‌وه زیاتر لێی نزیك ده‌بیته‌وه‌و خۆشه‌ویست ده‌بیت).