Fussilat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِىَ دُخَانٌۭ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ٱئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًۭا قَالَتَآ أَتَيْنَا طَآئِعِينَ ﴾
“And He [it is who] applied His design to the skies, which were [yet but] smoke; and He [it is who] said to them and to the earth, “Come [into being], both of you, willingly or unwillingly!” - to which both responded, “We do come in obedience.””
[ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ ] {ماناكانى (استوى) له قورئاندا} پاشان خوای گه‌وره ویستی ئاسمانه‌كانی بوو، وه یه‌كسه‌ر حه‌وت ئاسمانی دروست كرد‌و ڕێكیخست، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زه‌وی پێش ئاسمان دروستكراوه) (اسْتَوَى) له قورئاندا به سێ مانا هاتووه: له‌گه‌ڵ (إِلَى) به‌مانای ویست بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، وه له‌گه‌ڵ (عَلَى) به مانای به‌رزو بڵند بوونه‌وه دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) (طه:٥)، وه به ته‌نهایش به‌بێ حه‌رف به‌مانای پێگه‌یشتن و كامڵ بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته: (وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى آتَيْنَاهُ حُكْماً وَعِلْماً) [ وَهِيَ دُخَانٌ ] ئه‌و كاته ئاسمان دووكه‌ڵ بوو یان هه‌ڵمی ئاوی سه‌ر زه‌وی بوو [ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا ] خوای گه‌وره به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو یان به گوێڕایه‌ڵی خۆتان یان به پێ‌ناخۆش بوونی خۆتان فه‌رمانی من جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌ی ئاسمان خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كان ده‌ربكه، ئه‌ی زه‌وی ڕووبار‌و ده‌ریاو كانیاو و به‌رهه‌م و ڕووه‌كت ده‌ربكه [ قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ (١١) ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ردووكمان ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵین بۆ فه‌رمانی تۆ.