Fussilat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَقَضَىٰهُنَّ سَبْعَ سَمَٰوَاتٍۢ فِى يَوْمَيْنِ وَأَوْحَىٰ فِى كُلِّ سَمَآءٍ أَمْرَهَا ۚ وَزَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَٰبِيحَ وَحِفْظًۭا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ ﴾
“And He [it is who] decreed that they become seven heavens in two aeons, and imparted unto each heaven its function. And We adorned the skies nearest to the earth with lights, and made them secure: such is the ordaining of the Almighty, the All-Knowing.”
[ فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ ] خوای گه‌وره ئاسمانیشی كرد به حه‌وت ئاسمان له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كه رۆژی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی بوو [ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا ] وه له هه‌ر یه‌كێك له ئاسمانه‌كاندا خوای گه‌وره فه‌رمانی خۆی جێگیر كرد كه ئه‌و ئاسمانانه چۆن و به چ یاسایه‌ك بڕۆن و چیان پێویسته. {ئاسمان پارێزراوه له شه‌یتان} [ وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ] وه ئاسمانی دونیاشمان ڕازانده‌وه‌و جوانمان كرد به‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه تیایه‌تی، وه ئه‌و ئه‌ستێرانه پارێزه‌ریشن له‌و شه‌یتانانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ به‌رز ببنه‌وه‌و هه‌واڵی ئاسمان بێنن بۆ فاڵچی و جادووگه‌ران، وه شه‌یتانه‌كانی پێ ئه‌سووتێنین [ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (١٢) ] ئه‌م ته‌قدیرو دانراو و یاسا ڕێكوپێكه دانانی خوایه‌كه كه زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه.