Fussilat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ رَبَّنَآ أَرِنَا ٱلَّذَيْنِ أَضَلَّانَا مِنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ نَجْعَلْهُمَا تَحْتَ أَقْدَامِنَا لِيَكُونَا مِنَ ٱلْأَسْفَلِينَ ﴾
“And they who [in their life on earth] were bent on denying the truth will [thereupon] exclaim: “O our Sustainer! Show us those of the invisible beings and humans that have led us astray: we shall trample them underfoot, so that they shall be the lowest of all!””
[ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا رَبَّنَا أَرِنَا اللَّذَيْنِ أَضَلَّانَا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ نَجْعَلْهُمَا تَحْتَ أَقْدَامِنَا لِيَكُونَا مِنَ الْأَسْفَلِينَ (٢٩) ] وه كافران ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و دووانه‌مان نیشان بده له جن و مرۆڤـ كه ئێمه‌یان گومڕا كرد تا بیانخه‌ینه ژێر پێمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بچنه ژێره‌وه‌ی ئاگری دۆزه‌خ له نزمترین پله‌یدا زه‌لیل و ڕیسوا بن به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ئێمه گومڕا بووین، (مه‌به‌ست پێی ئیبلیس و قابیلی كوڕی ئاده‌مه، ئیبلیسه كه بانگی خه‌ڵكی ده‌كات بۆ هه‌موو شیرك و كوفر‌و تاوان و خراپه‌یه‌ك، وه قابیل یه‌كه‌م كه‌س بوو كه كوشتنی داهێنا له‌سه‌ر زه‌وی و تا رۆژی قیامه‌ت هه‌ركه‌سێك بكوژرێت تاوانه‌كه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر شانی ئه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی له تاوانی بكوژه‌كه كه‌م بكاته‌وه).