Fussilat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسْتَقَٰمُوا۟ تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا۟ وَلَا تَحْزَنُوا۟ وَأَبْشِرُوا۟ بِٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ ﴾
“[But,] behold, as for those who say, “Our Sustainer is God,” and then steadfastly pursue the right way - upon them do angels often descend, [saying:] “Fear not and grieve not, but receive the glad tiding of that paradise which has been promised to you!”
{پاداشتى دامه‌زراوان له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى} [ إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌لێن په‌روه‌ردگاری ئێمه ته‌نها (الله)یه، پاشان ئیستیقامه‌یان هه‌یه‌و جێگیر‌و چه‌سپاو و دامه‌زراون له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و كرده‌وه‌ی چاك و جێبه‌جێ كردنی فه‌رزه‌كان [ تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ ] فریشته‌كانی خوای گه‌وره له كاتی گیانكێشان و زیندوو بوونه‌وه‌و ده‌رچوون له‌گۆڕو چوونه به‌هه‌شت دائه‌به‌زنه سه‌ریان و پێیان ئه‌لێن: [ أَلَّا تَخَافُوا ] ئێوه مه‌ترسێن ترستان له‌سه‌ر نیه له‌مه‌ودوا ئه‌مین ئه‌بن [ وَلَا تَحْزَنُوا ] وه خه‌فه‌تیش مه‌خۆن له‌وه‌ی كه له دونیا به‌جێتان هێشتووه له سه‌روه‌ت و سامان و منداڵ و خێزان، چونكه خوای گه‌وره باشترتان پێ ئه‌به‌خشێ [ وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (٣٠) ] وه موژده بێ لێتان به‌و به‌هه‌شته‌ی كه ئێوه به‌لێنتان پێ درابوو.