Fussilat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًۭا مِّمَّن دَعَآ إِلَى ٱللَّهِ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا وَقَالَ إِنَّنِى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴾
“And who could be better of speech than he who calls [his fellow-men] unto God, and does what is just and right, and says, “Verily, I am of those who have surrendered themselves to God”?”
{باشترین وته وته‌ى بانگخوازان و بانگبێژانه} [ وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ ] كێ هه‌یه وته‌ی له‌و كه‌سه باشتر بێت كه بانگی خه‌ڵكی ئه‌كات بۆ لای یه‌كخواپه‌رستی و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره، وتراوه مه‌به‌ست پێی بانگده‌رانیشه كه بانگی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ نوێژ كردن [ وَعَمِلَ صَالِحًا ] وه خۆیشی كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كات، نه‌ك وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمان به خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به چاكه‌و خۆیان نایكه‌ن، وه به‌رهه‌ڵستی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له خراپه‌و خۆیان ده‌یكه‌ن [ وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٣٣) ] وه ئه‌لێ: منیش یه‌كێكم له موسڵمانان.