Fussilat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنَّكَ تَرَى ٱلْأَرْضَ خَٰشِعَةًۭ فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ ۚ إِنَّ ٱلَّذِىٓ أَحْيَاهَا لَمُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰٓ ۚ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴾
“For among His signs is this: thou seest the earth lying desolate - and lo! when We send down water upon it, it stirs and swells [with life]! Verily, He who brings it to life can surely give life to the dead [of heart as well]: for, behold, He has the power to will anything.”
[ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنَّكَ تَرَى الْأَرْضَ خَاشِعَةً ] وه یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره له‌سه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی مردوو ئه‌وه‌یه كه تۆ ئه‌بینی زه‌وی وشك و مردوه‌و هیچ رووه‌ك و دانه‌وێڵه‌یه‌كی لێنه‌ڕواوه [ فَإِذَا أَنْزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ ] به‌ڵام كاتێك كه ئه‌و بارانه دائه‌به‌زێنینه سه‌ری ئه‌كه‌وێته جووله جوول و جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌كی جوانی لێ ئه‌ڕوێت و ده‌رئه‌چێت و گه‌وره ئه‌بێت [ إِنَّ الَّذِي أَحْيَاهَا لَمُحْيِ الْمَوْتَى ] ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌و زه‌ویه مردووه‌ی زیندوو كرده‌وه هه‌ر ئه‌و خوایه‌شه كه له قیامه‌تدا مردوو زیندوو ئه‌كاته‌وه [ إِنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٣٩) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.