Fussilat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّا يَأْتِيهِ ٱلْبَٰطِلُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِۦ ۖ تَنزِيلٌۭ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍۢ ﴾
“no falsehood can ever attain to it openly, and neither in a stealthy manner, [since it is] bestowed from on high by One who is truly wise, ever to be praised.”
{ قورئانى پیرۆز پارێزراوه} [ لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ ] وه ئیبلیس، یان باتڵ و پووچه‌ڵ ناتوانێ تێكه‌ڵ به قورئانی پیرۆز بێت نه له پێشه‌وه‌ی نه له پاشه‌وه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئان به پاراستنی خوای گه‌وره پارێزراوه له ده‌ستكاری كردن و زیادو كه‌م كردن [ تَنْزِيلٌ مِنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ (٤٢) ] وه له‌لایه‌ن خوایه‌كه‌وه دابه‌زێندراوه كه زۆر به حیكمه‌ت و سوپاسكراوه.