Ash-Shura • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَاطِرُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًۭا وَمِنَ ٱلْأَنْعَٰمِ أَزْوَٰجًۭا ۖ يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ ۚ لَيْسَ كَمِثْلِهِۦ شَىْءٌۭ ۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ ﴾
“The Originator [is He] of the heavens and the earth. He has given you mates of your own kind just as [He has willed that] among the beasts [there be] mates - to multiply you thereby: [but] there is nothing like unto Him, and He alone is all-hearing, all-seeing.”
[ فَاطِرُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه [ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا ] له نه‌فس و شێوه‌ی خۆتان خێزانی بۆ دروست كردوون و كردوتانی به نێر‌و مێ [ وَمِنَ الْأَنْعَامِ أَزْوَاجًا ] وه له ئاژه‌ڵانیش نێر‌و مێی دروست كردووه، (ئه‌نعام) بریتییه له: وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن [ يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ ] ئێوه له‌ناو ره‌حم و سكی ئافره‌تاندا، یان له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوتان ئه‌كاته‌وه وه زۆرتان ئه‌كات به‌هۆی ژن و ژنخوازیه‌وه، [ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ] هیچ شت و كه‌سێك له خوای گه‌وره ناچێت، چونكه خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و دروستكاره [ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (١١) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره به‌وته‌و قسه‌تان، وه زۆر بینه‌ره به كرده‌وه‌تان، وه هه‌موو شتێك ده‌بیستێت و ده‌بینێت.