Ash-Shura • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ يُحَآجُّونَ فِى ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا ٱسْتُجِيبَ لَهُۥ حُجَّتُهُمْ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَعَلَيْهِمْ غَضَبٌۭ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌ ﴾
“And as for those who would [still] argue about God after He has been acknowledged [by them] all their arguments are null and void in their Sustainer’s sight, and upon them will fall [His] condemnation, and for them is suffering severe in store:”
[ وَالَّذِينَ يُحَاجُّونَ فِي اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا اسْتُجِيبَ لَهُ حُجَّتُهُمْ دَاحِضَةٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به دینی خوای گه‌وره له دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێك وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌یان داوه‌ته‌وه‌و موسڵمان بوونه ئه‌مان موناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای راست لایان بده‌ن ئه‌و حوجه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ئه‌یهێننه‌وه هه‌مووی پووچه‌ڵه‌و ئه‌ڕوات و نامێنێ، یان جوله‌كه‌و گاور وتویانه: دینه‌كه‌ی ئێمه له دینه‌كه‌ی ئێوه باشتره، وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان پێش پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێوه‌یه، وه ئێمه له ئێوه باشترین و له پێشترین به خوای گه‌وره له ئێوه، كه درۆیشیان ده‌كرد به‌م شێوازه مشتومڕیان له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌كرد [ وَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ (١٦) ] وه ئه‌مانه خوای گه‌وره‌یش غه‌زه‌بیان لێ ئه‌گرێ و لێیان تووڕه ئه‌بێ وه سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان بۆ هه‌یه له ڕۆژی قیامه‌ت.