Ash-Shura • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ذَٰلِكَ ٱلَّذِى يُبَشِّرُ ٱللَّهُ عِبَادَهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ۗ قُل لَّآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا ٱلْمَوَدَّةَ فِى ٱلْقُرْبَىٰ ۗ وَمَن يَقْتَرِفْ حَسَنَةًۭ نَّزِدْ لَهُۥ فِيهَا حُسْنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ شَكُورٌ ﴾
“that [bounty] whereof God gives the glad tiding to such of His servants as attain to faith and do righteous deeds. Say [O Prophet]: “No reward do I ask of you for this [message] other than [that you should] love your fellow-men.” For, if anyone gains [the merit of] a good deed, We shall grant him through it an increase of good: and, verily, God is much-forgiving, ever responsive to gratitude.”
[ ذَلِكَ الَّذِي يُبَشِّرُ اللَّهُ عِبَادَهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] خوای گه‌وره به‌م شێوه‌یه موژده ئه‌دات به‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ قُلْ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا الْمَوَدَّةَ فِي الْقُرْبَى ] پیاوێك پرسیاری له (ئیبنو عه‌بباس) كرد ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته، (سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر) وتی: مه‌به‌ست خزمه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم -، (ئیبنو عه‌بباس) فه‌رمووی: په‌له‌ت كرد هیچ هۆزێكی قوڕه‌یش نه‌بووه ئیلا خزمی پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - تێدا بووه، فه‌رمووی: په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی بگه‌یه‌نن، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بلێ: من كاتێك كه بانگه‌وازتان ئه‌كه‌م بۆ دین داوای پاداشت و ئه‌جرتان لێ ناكه‌م له‌سه‌ر گه‌یاندنی دینه‌كه به‌ڵكو ته‌نها ڕه‌چاوی خزمایه‌تی بكه‌ن و ئێوه شایه‌نترن له خه‌ڵكی تر كه بمپارێزن و ڕێگریم لێ نه‌كه‌ن په‌یامی خوای گه‌وره بگه‌یه‌نم و ئازارم نه‌ده‌ن، (وه مانای ئه‌وه‌ی تێدایه كه فه‌زڵی ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بزانین، وه خۆشمان بوێن) [ وَمَنْ يَقْتَرِفْ حَسَنَةً نَزِدْ لَهُ فِيهَا حُسْنًا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه چاكه‌یه‌ك بكات ئه‌وه ئێمه پاداشتی چاكه‌ی زیاتری ئه‌ده‌ینه‌وه به چه‌ند قاتێك، (وه له پاداشتی چاكه ئه‌وه‌یه كه چاكه‌ی تری به دوادا ده‌كه‌یت، وه له سزای خراپه ئه‌وه‌یه كه خراپه‌ی تری به دوادا بكه‌یت) [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ شَكُورٌ (٢٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو سوپاسگوزاره.