Ash-Shura • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَلَوْ بَسَطَ ٱللَّهُ ٱلرِّزْقَ لِعِبَادِهِۦ لَبَغَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَٰكِن يُنَزِّلُ بِقَدَرٍۢ مَّا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرٌۢ بَصِيرٌۭ ﴾
“For, if God were to grant [in this world] abundant sustenance to [all of] His servants, they would behave on earth with wanton insolence: but as it is, He bestows [His grace] from on high in due measure, as He wills: for, verily, He is fully aware of [the needs of] His creatures, and sees them all.”
{ده‌وڵه‌مه‌ندى هۆكاره بۆ خراپه‌كارى!} [ وَلَوْ بَسَطَ اللَّهُ الرِّزْقَ لِعِبَادِهِ لَبَغَوْا فِي الْأَرْضِ ] هه‌ژارانی ئه‌هلی (صوففه) ئاواتیانخواست و وتیان خۆزگه ئێمه‌یش هه‌بوون بووینایه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زی: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی بۆ به‌نده‌كانی فراوان بكات و زۆریان پێ ببه‌خشێ له‌سه‌روی پێویستی خۆیان ئه‌وا زوڵم و سته‌م له یه‌كتری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویداو له خۆیان بایی ده‌بن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر یه‌كتریدا ده‌كه‌ن [ وَلَكِنْ يُنَزِّلُ بِقَدَرٍ مَا يَشَاءُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره به ویست و حیكمه‌تی خۆی به ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو بۆیان دائه‌به‌زێنێ ئه‌وه‌نده‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تێدا بێت، (باشترین ژیان ئه‌وه‌یه سه‌رقاڵت نه‌كات له په‌رستنی خوای گه‌وره‌و توشی تاوانت نه‌كات) [ إِنَّهُ بِعِبَادِهِ خَبِيرٌ بَصِيرٌ (٢٧) ] خوای گه‌وره زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه به به‌نده‌كانی و زاناتره كه ده‌وڵه‌مه‌ندی یان هه‌ژاری بۆیان باشتره، وه زۆر بینایه‌و هه‌موو شتێكیان ئه‌بینێت.