Ash-Shura • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا۟ هُمْ يَغْفِرُونَ ﴾
“and who shun the more heinous sins and abominations; and who, whenever they are moved to anger, readily forgive;”
[ وَالَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الْإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا هُمْ يَغْفِرُونَ (٣٧) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ئه‌پارێزن له تاوانی گه‌وره (كه بریتییه له هه‌ر تاواتێك كه نه‌فره‌تی له‌سه‌ره، یان تووڕه‌بوونی خوای له‌سه‌ره، یان سزای ئاگری له‌سه‌ره، یان جێبه‌جێ كردنی سنوره‌كانی له‌سه‌ره وه‌كو ده‌ست بڕین و جه‌ڵده لێدان)، وه خۆیشیان له فاحیشه‌و به‌دڕه‌وشتی ئه‌پارێزن، وه له كاتی تووڕه‌ییدا خۆیان ئه‌گرن و خۆش ئه‌بن له به‌رامبه‌ره‌كه‌یان له‌و كه‌سه‌ی كه تووڕه‌ی كردوون و تۆڵه بۆ نه‌فسی خۆیان ناسه‌نن له كاتێكدا كه توانایشیان هه‌یه.