Ash-Shura • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَآئِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًۭا فَيُوحِىَ بِإِذْنِهِۦ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ عَلِىٌّ حَكِيمٌۭ ﴾
“And it is not given to mortal man that God should speak unto him otherwise than through sudden inspiration, or [by a voice, as it were,] from behind a veil, or by sending an apostle to reveal, by His leave, whatever He wills [to reveal]: for, verily, He is exalted, wise.”
{شێوازه‌كانى وه‌حى} [ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ ] وه بۆ هیچ مرۆڤێك نیه كه خوای گه‌وره قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات ته‌نها به وه‌حی نه‌بێت، (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تی قسه كردنی هه‌یه)، یاخود له پشت په‌رده‌وه نه‌بێت، یاخود فریشته‌یه‌ك ئه‌نێرێ و به‌و فریشته‌یه‌دا وه‌حی بۆ ئه‌نێرێ به ئیزنی خۆی بۆ هه‌ر شتێك كه ویستی لێ بێت كه جبریل تایبه‌ته به هێنانی وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ران [ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ (٥١) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به‌رزه له زات و ناوه‌كان و سیفاته‌كان و كرده‌وه‌كانیدا، وه زۆر دانا‌و كاربه‌جێیه.