Az-Zukhruf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ ﴾
“But whenever We removed the suffering from them, lo! they would break their word.”
{كافران به‌ڵێن نابه‌نه‌سه‌ر} [ فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الْعَذَابَ ] كاتێك كه مو‌سا دوعای كرد‌و له خوا پاڕایه‌وه خوای گه‌وره سزای له‌سه‌ر لابردن، له وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی و بێ پیت و به‌ره‌كه‌تی و ناردنی زریان و ئه‌سپێ و بۆق و خوێن [ إِذَا هُمْ يَنْكُثُونَ (٥٠) ] به‌ڵام ئه‌وان به‌ڵێن و په‌یمانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كوفر‌و شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره.