Az-Zukhruf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ إِن كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدٌۭ فَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْعَٰبِدِينَ ﴾
“Say [O Prophet]: “If the Most Gracious [truly] had a son, I would be the first to worship him!””
[ قُلْ إِنْ كَانَ لِلرَّحْمَنِ وَلَدٌ فَأَنَا أَوَّلُ الْعَابِدِينَ (٨١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره كوڕیشی هه‌بێ وه‌كو ئێوه ئه‌ڵێن ئه‌وه من یه‌كه‌م كه‌سم كه عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م و واز له په‌رستنی خوا ناهێنم، كه ئه‌مه‌یش له حه‌قی خوای گه‌وره‌دا ئه‌سته‌مه، وه دانانی مه‌رجیش واناخوازێت رووبدات، یاخود من یه‌كه‌م كه‌سم كه ئه‌و شته ڕه‌ت ئه‌كه‌مه‌وه كه خوای گه‌وره منداڵی نیه، یاخود (إِنْ) نه‌فییه واته: خوای گه‌وره هه‌رگیز منداڵی نه‌بووه‌و شتی وا له خوای گه‌وره ناوه‌شێته‌وه، من یه‌كه‌م كه‌سم كه عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی، وه ئه‌سته‌مه خوای گه‌وره منداڵی هه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی نیه.