Ad-Dukhaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَٱرْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِى ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٍۢ مُّبِينٍۢ ﴾
“WAIT, THEN, for the Day when the skies shall bring forth a pall of smoke which will make obvious [the approach of the Last Hour],”
[ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (١٠) ] قوڕه‌یش كه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - نه‌دایه‌وه‌و سه‌رپێچیان كرد‌و موسڵمان نه‌بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوعای لێ‌كردن به وشكه‌ساڵی و بێ‌بارانی، ئه‌وانیش توشی گرانی و نه‌بوونی و برسێتی بوون تا له برسا ئێسقان و مرداره‌وه بوویان خوارد، چاوه‌ڕوانی باران بوون و ته‌ماشای ئاسمانیان ده‌كرد له ماندوو بووندا ته‌نها هاوشێوه‌ی دووكه‌ڵیان ده‌بینی و نێوان زه‌وی و ئاسمان ببوو به دووكه‌ڵ، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - چاوه‌ڕێ به ڕۆژێك كه ئاسمان دووكه‌ڵێكی ئاشكرا ده‌كات و دێنێت كه هه‌موو كه‌س ده‌یبینێت، كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ڕوویداوه، وه یه‌كێكیشه له نیشانه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت كه قیامه‌ت نایات تا ئه‌و دووكه‌ڵه نه‌یات.