Ad-Dukhaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍۢ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ أَهْلَكْنَٰهُمْ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ مُجْرِمِينَ ﴾
“Are they, then, better than the people of Tubba and those before them, whom We destroyed because they were truly lost in [the same] sin?”
{(توببه‌ع) كێ بووه؟} [ أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ ] ئایا ئه‌مان باشتر‌و به‌هێزترن یان قه‌ومی (توببه‌ع)؟ به پاشای یه‌مه‌ن ده‌وترا: (توببه‌ع)، هه‌روه‌كو به پاشای فارس وتراوه: (كیسرا)، وه به پاشای رۆم وتراوه: (قه‌یصه‌ر)، وه به پاشای كافری میصر وتراوه: (فیرعه‌ون)، وه به پاشای حه‌به‌شه وتراوه: (نه‌جاشی)، (توببه‌ع) ناوی (اسعد بن أبو كریب) بووه، پاشایه‌كی یه‌مه‌ن بووه‌و سێ سه‌دو بیست و شه‌ش ساڵ پاشایان بووه، له‌ناویاندا كه‌س له‌م ته‌مه‌نی گه‌وره‌تر نه‌بووه، سه‌ربازو سوپای یه‌كجار زۆری هه‌بووه، ده‌سه‌ڵاتی گه‌یشتۆته (سه‌مه‌رقه‌ندو حیره‌و دیمه‌شق)، هاتۆته مه‌دینه ویستویه‌تی كوشتاری خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات دوو زانای جوله‌كه وتویانه ئه‌مه شاری كۆچكردنی كۆتا پێغه‌مبه‌ره، پاشان موسڵمان بووه‌و چۆته سه‌ر دینی موسا‌و - صلی الله علیه وسلم - رۆیشتووه بۆ مه‌ككه‌و له‌گه‌ڵ خۆی بردوونی، ویستۆتی كه‌عبه بڕوخێنێت، دوو زاناكه نه‌یانهێشتوه‌و وتویانه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دروستی كردووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی كۆتا پێغه‌مبه‌ر پله‌وپایه‌ی به‌رزی ده‌بێت، ئه‌ویش به‌گه‌وره‌ی زانیوه‌و ته‌وافی به‌ده‌وردا كردووه‌و په‌رده‌ی له ئاوریشم بۆ كردووه، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یه‌مه‌ن و خه‌ڵكی هه‌موویان موسڵمان بوونه‌و چونه‌ته سه‌ر دینی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، پێش ناردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به حه‌وت سه‌د ساڵ كۆچی دوایی كردووه، به شیعر وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر بگه‌م به كۆتا پێغه‌مبه‌ر شوێنی ده‌كه‌وم و به‌رگری لێده‌كه‌م، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (جوێن به توببه‌ع مه‌ده‌ن چونكه موسڵمان بووه) به‌ڵام له پاش مردنی (توببه‌ع) قه‌ومه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر بت په‌رستی و خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون [ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] یان ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان وه‌كو قه‌ومی (عادو ثهمود) كه چه‌ند به‌هێز بوون [ أَهْلَكْنَاهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ (٣٧) ] له‌ناومانبردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كه‌سانێكی تاوانبار بوونه، ئه‌ی ئێوه چۆن له‌ناو نابه‌ین.