Ad-Dukhaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَا يَذُوقُونَ فِيهَا ٱلْمَوْتَ إِلَّا ٱلْمَوْتَةَ ٱلْأُولَىٰ ۖ وَوَقَىٰهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ ﴾
“and neither shall they taste death there after having passed through their erstwhile death. Thus will He have preserved them from all suffering through the blazing fire-”
[ لَا يَذُوقُونَ فِيهَا الْمَوْتَ إِلَّا الْمَوْتَةَ الْأُولَى ] له‌ناو به‌هه‌شتیشدا مردنیان به‌سه‌ردا نایات ته‌نها مردنی یه‌كه‌مجار نه‌بێت كه له ژیانی دونیادا مردوونه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (مردن له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌رانێكی ره‌ش و سپی ده‌هێنرێت و له نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ سه‌رده‌بڕێت، پاشان ده‌وترێت: ئه‌ی به‌هه‌شتییه‌كان ئیتر نه‌مر ده‌بن و مردن نه‌ما، ئه‌ی دۆزه‌خییه‌كان ئیتر نه‌مر ده‌بن و مردن نه‌ما)، وه ده‌فه‌رمێت: ( به به‌هه‌شتییه‌كان ده‌وترێت: له‌مه‌ودوا ئێوه هه‌میشه له‌شساغ ده‌بن و هه‌رگیز نه‌خۆش ناكه‌ون، وه هه‌میشه زیندوو ده‌بن و هه‌رگیز نامرن، وه هه‌میشه له نازو نیعمه‌تدا ده‌بن و هه‌رگیز هه‌ژار نابن، وه هه‌میشه گه‌نج و لاو ده‌بن و هه‌رگیز پیر نابن)، وه‌ده‌فه‌رمێت: (به‌هه‌شتییه‌كان ناخه‌ون) [ وَوَقَاهُمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (٥٦) ] وه خوای گه‌وره له سزای ئاگری دۆزه‌خ ئه‌یانپارێزێ [ فَضْلًا مِنْ رَبِّكَ ] ئه‌مه فه‌زڵ و چاكه‌و كه‌ره‌می خوای گه‌وره‌یه.