Al-Jaathiya • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلِ ٱللَّهُ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴾
“Say: “It is God who gives you life, and then causes you to die; and in the end He will gather you together on Resurrection Day, [the coming of] which is beyond all doubt - but most human beings understand it not.””
[ قُلِ اللَّهُ يُحْيِيكُمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: تەنها خوای گەورەیە لە دونیا ئێوە لە نەبوونەوە بەدی دەهێنێت [ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ] پاشان ئەتانمرێنێ [ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ] پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا هەمووتان كۆ ئەكاتەوە لە ساحەی مەحشەردا كە هیچ گومانێكی تیادا نییە [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٢٦) ] بەڵام زۆربەی خەڵكی لە كافران ئەم شتانە نازانن و بە دوورى دەزانن .