Al-Ahqaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَوْ كَانَ خَيْرًۭا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيْهِ ۚ وَإِذْ لَمْ يَهْتَدُوا۟ بِهِۦ فَسَيَقُولُونَ هَٰذَآ إِفْكٌۭ قَدِيمٌۭ ﴾
“But they who are bent on denying the truth speak thus of those who have attained to faith: “If this [message] were any good, these [people] would not have preceded us in accepting it!” And since they refuse to be guided by it, they will always say, “This is [but] an ancient falsehood!””
[ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا لَوْ كَانَ خَيْرًا مَا سَبَقُونَا إِلَيْهِ ] وه كافران به باوه‌ڕدارانیان ئه‌ووت ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه خێر‌و چاكه بوایه ئه‌وه ئه‌م كۆیله‌و فه‌قیرو هه‌ژارانه پێش ئێمه نه‌ئه‌كه‌وتن و ئێمه پێش ئه‌وان ئیمانمان ئه‌هێنا، وایانئه‌زانی به ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه، مه‌به‌ستیان (بیلال و عه‌ممارو خه‌بباب و صوهه‌یب و هاوشێوه‌یان بوو)، (به‌ڵام ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه هه‌ر وته‌و كرده‌وه‌یه‌ك له هاوه‌ڵانه‌وه جێگیر نه‌بووبێت ئه‌وا ده‌ڵێن بیدعه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر خێر‌و چاكه‌و عیباده‌ت و دین بوایا ئه‌وا ئه‌وان پێشمان ده‌كه‌وتن و پێش ئێمه ئه‌نجامیان ده‌دا، چونكه ئه‌وان له ئێمه دیندارترو خواپه‌رستترو خواناسترو زاناترو دڵسۆزتر بوونه) [ وَإِذْ لَمْ يَهْتَدُوا بِهِ ] وه كاتێك كه ئه‌وان هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرت له قورئان و شوێن قورئان نه‌كه‌وتن [ فَسَيَقُولُونَ هَذَا إِفْكٌ قَدِيمٌ (١١) ] ئه‌و كاته ئه‌یانووت ئه‌مه درۆهه‌ڵبه‌ستنێكی كۆن و به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌ی كۆنه محمد - صلی الله علیه وسلم - بۆمان ده‌گێڕێته‌وه