Al-Ahqaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِى قَالَ لِوَٰلِدَيْهِ أُفٍّۢ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِىٓ أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتِ ٱلْقُرُونُ مِن قَبْلِى وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيْلَكَ ءَامِنْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ فَيَقُولُ مَا هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴾
“But [there is many a one] who says to his parents [whenever they try to imbue him with faith in God]: “Fie upon both of you! Do you promise me that I shall be brought forth [from the dead], although [so many] generations have passed away before me?” And [while] they both pray for God’s help [and say], “Alas for thee! For, behold, God’s promise always comes true!” - he but answers, “All this is nothing but fables of ancient times!””
[ وَالَّذِي قَالَ لِوَالِدَيْهِ أُفٍّ لَكُمَا ] وه كه‌سێكی خراپیش كه به دایك و باوكی ئه‌ڵێ ئۆف له ده‌ستان و بێزاری ده‌رئه‌بڕێ [ أَتَعِدَانِنِي أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتِ الْقُرُونُ مِنْ قَبْلِي ] ئایا ئێوه هه‌واڵم پێ ئه‌ده‌ن له‌ناو قه‌بره‌كه‌م له دوای مردن زیندوو ئه‌بمه‌وه‌و شتی وام پێ ئه‌ڵێن وه له كاتێكدا كه چه‌نده‌ها میلله‌تان و ئوممه‌تان له پێش مندا مردوونه‌و كه‌سیش زیندوو نه‌بۆته‌وه‌و نه‌مان بینیوه، واته: به‌دووری ئه‌زانێ [ وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ اللَّهَ ] دایك و باوكه‌كه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه‌و داوای فریاكه‌وتنی لێ ئه‌كه‌ن كه هیدایه‌تی منداڵه‌كه‌یان بدات و پێی ئه‌ڵێن [ وَيْلَكَ آمِنْ ] هاوار بۆ خۆت ئیمان بێنه به خوای گه‌وره‌و به زیندوو بوونه‌وه [ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] به دڵنیایی به‌ڵێنی خوای گه‌وره هه‌مووی حه‌قه‌و ته‌واوه‌و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ فَيَقُولُ مَا هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (١٧) ] منداڵه‌كه‌یان ئه‌ڵێ ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها سه‌رگوزشته‌و به‌سه‌رهاتی ئوممه‌تانی پێشتره‌و بۆ ئێمه‌ی ئه‌گێڕنه‌وه‌و هیچ حه‌قیقه‌تێكی نیه، (ئه‌م ئایه‌ته گشتیه بۆ هه‌موو منداڵێكی خراپ كه وا بڵێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن له‌سه‌ر عبدالرحمن ی كوڕی ئه‌بو به‌كر دابه‌زیووه هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌و دوای دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته موسڵمان بووه‌و به چاكی موسڵمان بووه‌و یه‌كێك بووه له پیاوچاكانی سه‌رده‌می خۆی، وه ئایه‌تی دواتریش زیاتر روونی ده‌كاته‌وه).