Al-Ahqaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَٱذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُۥ بِٱلْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦٓ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ ﴾
“AND REMEMBER that brother of [the tribe of] Ad, how - seeing that [other] warnings had already come and gone within his own knowledge as well as in times beyond his ken - he warned his people [who lived] among those sand-dunes: “Worship none but God! Verily, I fear lest suffering befall you on an awesome day!””
{گفتوگۆى نێوان هود پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - قه‌ومه‌كه‌ى} [ وَاذْكُرْ أَخَا عَادٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه تۆ باسی قه‌ومی (عاد)یشیان بۆ بكه كه خوای گه‌وره هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن كه له خۆیان بوو یاخود له نه‌سه‌بدا برایان بووه نه‌ك له دیندا برایان بێت [ إِذْ أَنْذَرَ قَوْمَهُ بِالْأَحْقَافِ ] كاتێك كه ئاگاداری قه‌ومه‌كه‌ی كرده‌وه له (ئه‌حقاف)، كه شاخی لم بووه كه شوێنی قه‌ومی (عاد) بووه له (حضرموت) له (یه‌مه‌ن) [ وَقَدْ خَلَتِ النُّذُرُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ ] كه پێی وتوون له پێش ئێوه‌ش پێغه‌مبه‌رانی تر هاتوونه‌و ئاگاداری قه‌ومی خۆیان كردووه له پێش و پاشی هود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ ] هه‌موویان وتوویانه عیباده‌تی هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن ته‌نها زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێت، چونكه ته‌نها ئه‌و شایانی په‌رستنه‌و په‌رستراوی حه‌قه [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (٢١) ] به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر عیباده‌تی جگه له خوای گه‌وره بكه‌ن من له سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره لێتان ده‌ترسێم كه خوای گه‌وره سزاتان ده‌دات كه ڕۆژی قیامه‌ته.