Al-Ahqaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ مَا كُنتُ بِدْعًۭا مِّنَ ٱلرُّسُلِ وَمَآ أَدْرِى مَا يُفْعَلُ بِى وَلَا بِكُمْ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ وَمَآ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴾
“Say: “I am not the first of [God’s] apostles; and [like all of them,] I do not know what will be done with me or with you: for I am nothing but a plain warner.””
[ قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من بیدعه نیم له پێغه‌مبه‌ران، واته: یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر نیم كه خوای گه‌وره منی ناردبێت و پێش من هیچ پێغه‌مبه‌ری تر نه‌هاتبێت، به‌ڵكو هه‌زاره‌ها پێغه‌مبه‌ر له پێش مندا هاتوون. {پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلی الله علیه وسلم - غه‌یبى نه‌زانیوه} [ وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ ] وه من نازانم له داهاتوودا خوای گه‌وره چی به‌سه‌ر من و ئێوه‌ش دێنێت، واته: ئایا له مه‌ككه ئه‌مێنم یان ده‌رده‌كرێم، ئه‌كوژرێم یان نا، یان خوای گه‌وره له دونیادا سزای ئێوه ئه‌دات یان هه‌ڵیئه‌گرێت بۆ قیامه‌ت، ئه‌مه له دونیادا به‌ڵام له قیامه‌تدا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زانیوێتی كه یه‌كه‌م كه‌سه كه ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه‌و خوای گه‌وره رێزی لێده‌نێت، وه كافرانیش ده‌خرێنه دۆزه‌خ و سه‌ختترین سزا ده‌درێن [ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ ] من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حیه ئه‌كه‌وم كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆم دێت و ناتوانم له خۆمه‌وه هیچ شتێك بڵێم [ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ (٩) ] وه من هیچ شتێك نیم ته‌نها ترسێنه‌رێكی ئاشكرا نه‌بێت له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ئه‌تانترسێنم به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره.