Muhammad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ هِىَ أَشَدُّ قُوَّةًۭ مِّن قَرْيَتِكَ ٱلَّتِىٓ أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَٰهُمْ فَلَا نَاصِرَ لَهُمْ ﴾
“And how many a community of greater power than this thy community which has driven thee out, [O Muhammad,] have We destroyed, with none to succour them!”
[ وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةً مِنْ قَرْيَتِكَ الَّتِي أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَاهُمْ فَلَا نَاصِرَ لَهُمْ (١٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه زۆرێك له خه‌ڵكی شار‌و دێیه‌كانی تر هه‌بووه كه له خه‌ڵكی مه‌ككه‌ی تۆ به‌هێزتر بوونه ئه‌و مه‌ككه‌یه‌ی كه تۆیان لێی ده‌ركرد خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون وه هیچ كه‌سێك نه‌بووه كه سه‌ریان بخات، واته: ئه‌گه‌ر كافرانی قوڕه‌یشیش ئیمان نه‌هێنن له‌ناویان ئه‌به‌ین وه هیچ كه‌سێك نیه كه سه‌ریان بخات، وه ئه‌مان زۆر لاوازترن له ئوممه‌تانی پێشتر، كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له مه‌ككه ده‌ركرا له رێگا ئاوڕی دایه‌وه‌و فه‌رمووی: (ئه‌ی مه‌ككه تۆ خۆشه‌ویستترین شاری لای خوای گه‌وره، وه لای منیش، وه ئه‌گه‌ر هاوبه‌شبڕیارده‌ران ده‌ریان نه‌كردمایه هه‌رگیز ده‌رنه‌ده‌چووم) خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند.