Muhammad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَٱعْلَمْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسْتَغْفِرْ لِذَنۢبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَىٰكُمْ ﴾
“Know, then, [O man,] that there is no deity save God, and [while there is yet time,] ask forgiveness for thy sins and for [the sins of] all other believing men and women: for God knows all your comings and goings as well as your abiding [at rest].”
[ فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - زانیاریت هه‌بێ و بزانه به‌وه‌ی كه هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێ وه به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ئه‌مه [ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ] (عبدالله¬ی كوڕی سه‌رجس) ده‌فه‌رمێت: هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خواردنی ده‌خوارد منیش له‌گه‌ڵیدا خواردم، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره لێت خۆش بێت، فه‌رمووی: (له تۆیش خۆش بێت)، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داوای لێ‌خۆش بوونت بۆ بكه‌م؟ فه‌رمووی: (به‌ڵێ، بۆ خۆیشتان داوا بكه‌ن) وه ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: وه داوای لێخۆشبوو‌ن بكه بۆ تاوانه‌كانی خۆت و بۆ باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت، كه ئه‌میش وروژاندن و هاندانه بۆ ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌ی خه‌ڵكینه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن، من له رۆژێكدا زیاتر له حه‌فتا جار داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ده‌كه‌م و بۆ لای ده‌گه‌ڕێمه‌وه) [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ (١٩) ] وه خوای گه‌وره زانیاری هه‌یه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه له دونیادا ئه‌یكه‌ن یان له قیامه‌ت، یاخود به ڕۆژ ئه‌یكه‌ن یاخود به شه‌و، یاخود له شوێنی خۆتان ده‌یكه‌ن یان له سه‌فه‌ردا.