Muhammad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَا تَهِنُوا۟ وَتَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱلسَّلْمِ وَأَنتُمُ ٱلْأَعْلَوْنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمْ وَلَن يَتِرَكُمْ أَعْمَٰلَكُمْ ﴾
“AND SO, [when you fight in a just cause,] do not lose heart and [never] beg for peace: for, seeing that God is with you, you are bound to rise high [in the end]; and never will He let your [good] deeds go to waste.”
[ فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ ] وه ئێوه لاواز‌و بێ هێز مه‌بن له كاتی جه‌نگدا، وه ده‌ستپێشخه‌ری مه‌كه‌ن بۆ صوڵح و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ كافراندا كه ئێوه زاڵ و باڵاده‌ست و به‌هێزن تا وا نه‌زانن كه ئێوه بێ هێزو لاوازن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ریان كرد ئێوه وه‌ری بگرن یان ئه‌گه‌ر پێویستتان بوو بیكه‌ن [ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَنْ يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ (٣٥) ] وه هه‌ر ئێوه به‌رزو بڵندو زاڵن به شمشێرو به به‌ڵگه له دونیا‌و قیامه‌تدا، وه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵتاندایه به سه‌رخستن و یارمه‌تیدان و پشتیوانی كردنتان، وه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ ناكاته‌وه‌و هیچی لێ كه‌م ناكات و به ته‌واوی پاداشتان ده‌داته‌وه