Muhammad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ تُدْعَوْنَ لِتُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبْخَلُ ۖ وَمَن يَبْخَلْ فَإِنَّمَا يَبْخَلُ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ ٱلْغَنِىُّ وَأَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ ۚ وَإِن تَتَوَلَّوْا۟ يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓا۟ أَمْثَٰلَكُم ﴾
“Behold, [O believers,] it is you who are called upon to spend freely in God’s cause: but [even] among you are such as turn out to be niggardly! And yet, he who acts niggardly [in God’s cause] is but niggardly towards his own self: for God is indeed self-sufficient, whereas you stand in need [of Him]; and if you turn away [from Him], He will cause other people to take your place, and they will not be the likes of you!”
[ هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ تُدْعَوْنَ لِتُنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئا ئێوه كه‌سانێكن كه بانگ ئه‌كرێن له پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشن [ فَمِنْكُمْ مَنْ يَبْخَلُ ] جا هه‌تانه ڕه‌زیلی و چروكی ئه‌كات [ وَمَنْ يَبْخَلْ فَإِنَّمَا يَبْخَلُ عَنْ نَفْسِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێك ڕه‌زیلی بكات ئه‌وه زه‌ره‌رو زیانی ڕه‌زیلیه‌كه ته‌نها بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَاللَّهُ الْغَنِيُّ وَأَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ ] وه خوای گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته وه ئێوه‌ن كه فه‌قیرو موحتاجی خوای گه‌وره‌ن [ وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه پشت هه‌ڵكه‌ن له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ئه‌وه خوای گه‌وره ئێوه له‌ناو ئه‌بات وه ئێوه ئه‌گۆڕێته‌وه به قه‌ومێكی تر‌و كه‌سانێكی تر ئه‌هێنێ [ ثُمَّ لَا يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ (٣٨) ] پاشان ئه‌و قه‌ومه وه‌كو ئێوه نابن به‌ڵكو ئیمان دێنن و گوێڕایه‌ڵ ده‌بن و له پێناو خوای گه‌وره‌دا ده‌به‌خشن، (ئه‌بو هوره‌یره) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه، هاوه‌ڵان فه‌رموویان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئێمه پشتهه‌ڵبكه‌ین خوای گه‌وره ده‌یانگۆڕێته‌وه پێمان و پاشان ئه‌وان وه‌كو ئێمه نابن؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ده‌ستی دای به شانی (سه‌لمانی فارسی)دا‌و پاشان فه‌رمووی: (ئه‌مه‌و قه‌ومه‌كه‌ی، وه ئه‌گه‌ر دین له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كان بێت ئه‌وا پیاوانێك له فارس ده‌ستی ده‌خه‌ن)، والله أعلم.