Al-Hujuraat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Do not put yourselves forward in the presence of [what] God and His Apostle [may have ordained], but remain conscious of God: for, verily, God is all-hearing, all-knowing!”
سووره‌تی (حوجورات) (واته: ژووره‌كان) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه، (١٨) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ت مه‌كه‌ن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه قسه‌و كرده‌وه‌تان مه‌خه‌نه پێش ده‌ستى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، واته: پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه‌ت هیچ شتێك مه‌ڵێن و هیچ كرده‌وه‌یه‌ك مه‌كه‌ن و هیچ بڕیارێك مه‌ده‌ن، وه ته‌نها شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌ون و پێشیان مه‌كه‌ون، (وه جێگیر كردنى سیفه‌تى ده‌ستى تیادایه بۆ خواى گه‌وره كه پێویسته باوه‌ڕمان پێى هه‌بێت وه‌كو خۆى و نكوڵى لێ نه‌كه‌ین و نه‌یچوێنین به سیفاتى دروستكراوه‌كان و ماناكه‌ى نه‌گۆڕین و پرسیار له چۆنێتییه‌كه‌ى نه‌كه‌ین چونكه خواى گه‌وره خۆى نه‌بێت كه‌س چۆنێتییه‌كه‌ى نازانێت، وه قسه كردن له سیفاتى خواى گه‌وره به‌شێكه له قسه كردن له زاتى خواى گه‌وره، چۆن باوه‌ڕمان به زاتى پیرۆزى خواى گه‌وره هه‌یه و نازانین چۆنه به‌هه‌مان شێوه باوه‌ڕمان به سیفاته‌كانیشى هه‌یه‌و نازانین چۆنه) [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن چونكه به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.