Al-Hujuraat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱجْتَنِبُوا۟ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ ٱلظَّنِّ إِثْمٌۭ ۖ وَلَا تَجَسَّسُوا۟ وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا ۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًۭا فَكَرِهْتُمُوهُ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“O you who have attained to faith! Avoid most guesswork [about one another] for, behold, some of [such] guesswork is [in itself] a sin; and do not spy upon one another, and neither allow yourselves to speak ill of one another behind your backs. Would any of you like to eat the flesh of his dead brother? Nay, you would loathe it! And be conscious of God. Verily, God is an acceptor of repentance, a dispenser of grace!”
{گومانى خراپ به یه‌كتر مه‌به‌ن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خۆتان دووربخه‌نه‌وه له زۆرێك له گومان به‌تایبه‌تی گومان بردنی خراپ به كه‌سانی چاك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له گومان تاوانه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له گومان بردنى خراپ چونكه درۆترین قسه‌یه)، وه ئیمامى عومه‌ر ده‌فه‌رمێت: (گومانى باش نه‌بێت به قسه‌ى برا باوه‌ڕداره‌كه‌تى مه‌به، له كاتێكدا تۆ ده‌توانێت گومانى باشى پێببه‌یت و به جوانى بۆى لێكبده‌یته‌وه‌و ماناى بكه‌یت) {جاسوسی له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن} [ وَلَا تَجَسَّسُوا ] وه جاسوسی له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن، (ته‌جه‌سوس) زیاتر بۆ خراپه به‌كاردێت، (ته‌حه‌سوس) زیاتر بۆ چاكه به‌كار دێت، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - به كوڕه‌كانى فه‌رموو: بڕۆن (ته‌حه‌سوس) بكه‌ن له یوسف و براكه‌ى، پیاوێكیان هێنا بۆ لاى (ابن مسعود) وتیان: ئه‌مه فڵانه كه‌سه مه‌ى به ریشیدا ده‌چۆڕێته‌وه، فه‌رمووى: قه‌ده‌غه كراوین له جاسوسى و سیخوڕ‌ى، به‌ڵام به ئاشكرا شتێك ببینین ئه‌وا سزاى ده‌ده‌ین، (دخین)ى نوسه‌رى (عوقبه) ده‌ڵێت: به (عوقبه)م وت: دراوسێیه‌كمان هه‌یه مه‌ى ده‌خۆنه‌وه منیش پۆلیسیان لێ ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه بیانبه‌ن، (عوقبه) وتى: وا مه‌كه به‌ڵام ئامۆژگاریان بكه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێبیكه، وایشى كرد هه‌ر وازیان نه‌هێنا، وتى ده‌چم پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، (عوقبه) وتى: هاوار بۆ خۆت نه‌كه‌یت، من گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بووه قه‌ده‌غه‌ى كردووه دواى تاوانى خه‌ڵكى بكه‌ویت {غه‌یبه‌تی یه‌كتری مه‌كه‌ن} [ وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا ] وه غه‌یبه‌تی یه‌كتری مه‌كه‌ن، باسی برایه‌كت بكه‌ی به شتێك كه تیایدا بێت و پێی ناخۆش بێت ئه‌وه غه‌یبه‌ته، وه ئه‌گه‌ر تیایدا نه‌بێت ئه‌وه بوهتانه‌و گه‌وره‌تره، (عائیشه) ته‌نها به (صه‌فیه)ى وت: باڵاكورته، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: (قسه‌یه‌كت كرد ئه‌گه‌ر بیكه‌یته ناو ئاوى ده‌ریاوه بۆگه‌نى ده‌كات) [ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا ] ئایا یه‌كێك له ئێوه پێی خۆشه گۆشتی براكه‌ی بخوات به مردوویه‌تی؟ ئه‌و كه‌سه‌یش كه لێره نیه وه‌ك ئه‌وه وایه مردوو بێت و ناتوانێ به‌رگری له خۆی بكات [ فَكَرِهْتُمُوهُ ] ئێوه پێتان ناخۆشه‌و لاتان بێزێندراوه [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ (١٢) ] وه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سانه قبووڵ ئه‌كات كه ته‌وبه ئه‌كه‌ن، وه زۆر به‌ره‌حم و به به‌زه‌ییه.