Al-Hujuraat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَٰتَهُمْ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱمْتَحَنَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَىٰ ۚ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ ﴾
“Behold, they who lower their voices in the presence of God’s Apostle - it is they whose hearts God has tested [and opened] to consciousness of Himself; [and] theirs shall be forgiveness and a reward supreme.”
[ إِنَّ الَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَاتَهُمْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ أُولَئِكَ الَّذِينَ امْتَحَنَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَى ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌نگیان نزم ئه‌كه‌نه‌وه له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وانه خوای گه‌وره دڵی تاقیكرونه‌ته‌وه بۆ ته‌قواو ته‌قوای ئه‌و كه‌سانه ده‌ركه‌وتووه‌و له تاقیكردنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوونه، كه دواتر ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر (خوایان لێی ڕازی بێت) زۆر به نزمی له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوادا - صلی الله علیه وسلم - قسه‌یان ئه‌كرد، وه ئیمامى عومه‌ر گوێى له ده‌نگى دوو پیاو بوو له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به ده‌نگى به‌رز قسه‌یان ده‌كرد، پێى فه‌رموون: ئایا ئێوه ده‌زانن له كوێ قسه ده‌كه‌ن؟ پاشان فه‌رمووى: ئێوه خه‌ڵكى كوێن؟ وتیان (تائیف)، فه‌رمووى ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى مه‌دینه بوونایه ئه‌وا لێمده‌دان و ئازارم پێ ده‌گه‌یاندن، زانایان ده‌فه‌رموون: نابێت له لاى گوڕى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌نگ به‌رز بكرێته‌وه‌و ده‌بێت به زیندوویی و مردوویى رێزى لێبگیرێت، وه له كاتى بیستنى فه‌رمووده‌كانیشى ده‌بێت موسڵمان بێده‌نگ بێت و به‌ڕێزو ئیحترام و به‌گه‌وره‌زانینه‌وه گوێى لێبگرێت [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ (٣) ] ئه‌مانه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه.